Kurdistan
باندێکی سیخوڕی ئیتڵاعات لە کوردستان دەستگیرکران
باندێکی پێنج کەسی سەر بە دەزگای سیخوڕی ئیتڵاعات کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی سەرکردەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا (حدک) لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران.
بەپێی راگەیەندراوێکی حدک کەسێک بەناوی عوسمان فەقێ مەلەکی کە بەردەوام هاتووچۆی سەرکردە و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی کردوە لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانیەوە راسپێدراوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردە تیرۆریستیانە.
باندە پێج کەسییەکەی ئیتڵاعات لە ژنێک و چوار پیاو پێکهاتوون و لەلایەن دەزگای ئەمنی حدکەوە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
رۆژی 7ی ئازاری 2018، قادر قادری سەرکردەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە 21 گولە شەهید کرا.