بڕیاری دەستبەسەر کردنی ژنە چالاکێکی کورد درێژکرایەوە
پەیامی کورد ... بڕیاری دەستبەسەر کردنی چژنە چالاکێکی کورد درێژکرایەوە
بڕیاری دەستبەسەر کرانی فەرانەک جەمشیدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ جاری سێهەم درێژکرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، بڕیاری دەستبەسەر کرانی فەرانەک جەمشیدی، ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان بۆ جاری سێهەم لەلایەن لقی دووهەمی دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”شالگەردی“ درێژکرایەوە.
بڕیاری درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر کردنی فەرانەک جەمشیدی لەحاڵێکدایە کە بە پێی بڕیاری پێشوو دەبێ ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ئەیلوول بڕیاری دەستبەسەر کرانەکەی بگۆڕدرایە و بە دانانی بارمتە ئازاد بوایەت.
فەرانەک جەمشیدی ڕۆژانە لە ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و شەوانەش دەبرێتەوە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (ناسراو بە بەندیخانەی ژنانی سنە). تحمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات“ و ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ خراوەتە پاڵ ئەو چالاکە ژینگەپارێزە.
فەرانەک جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.