Kurdistan
کۆڵبەرێکی ١٨ ساڵان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کرا
کۆڵبەرێکی ١٨ ساڵان خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی چوارشەممە " ٢١ی نۆڤەمبری ٢٠١٨ " ، هێزەکانی ئەمنی و ئاسایشی حکومەتی ئێران لە سنووری ”کانی خودا“ لە پیرانشار کۆڵبەرێکی لاویان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە تەنیا ١٨ ساڵ تەمەنییەتی ”زەینەدین شێخە“ خەڵکی سەردەشت ڕاگەیندراوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان وێڕای دەستبەسەر کردنی زەینەدین دەستیان بە سەر هەموو بارەکەیشیدا گرتووە و زەوتیان کردووە.