TR KU SO
FB X
Kurdistan

بۆردومانی نەخۆشخانەیەكی عەفرین ١٦ قوربانی لێكەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 13 Haziran 2021 13:19

پەیامی کورد … بۆردومانی نەخۆشخانەیەكی عەفرین ١٦ قوربانی لێكەوتەوە

 

لە بۆردومانێكدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەكی شاری عەفرین لە سوریا، ١٦ كەس گیانیان لەدەستدا كە ژمارەیەكیان پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەكەن.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، بۆردومانی نەخۆشخانەیەكی عەفرین كراوەو بەهۆیەوە ١٦ كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕونیشكراوەتەوە، نەخۆشخانەكە ناوی (الشفا‌و) ەو ژمارەیەكیش بریندارن و تیمەكانی فریاگوزاری سەرقاڵی دەرهێنانەوەی بریندارەكانن لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی نەخۆشخانەكەدا.

 

ڕوانگەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەناو قوربانیەكان پزیشكێك و ٣ ژن لە تیمی پزیشكی و٣ ژنی ترو منداڵێك و سەركردەیەكی گروپە چەكدارەكانیان تێدایە، ئەگەریشی هەیە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زیاد بكات، چونكە برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان سەختەو گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی تر.

Paylas: