TR KU SO
FB X
Kurdistan

بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکرا

Navas Jan
Admin
📅 25 Aralık 2023 19:07

پەیامی کورد... بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکرا


ئەمڕۆ دووشەممە بەرێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی زیاتر لە “١٠٠ کیۆگرام حەبی هۆشبەری کپتاگۆن” دەستی بەسەرداگیراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەدرێژەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەرێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگریربکرێ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەو گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا لەپارێزگای (ذی قار) دوو بازرگانی دیکە لەگەل بڕی “١٠٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کپتاگۆن” دەستی بەسەردا بگیرێت.

Paylas: