Kurdistan
بوومەلەرزەیەک دەربەندیخانی هەژاند
پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک دەربەندیخانی هەژاند
بەرەبەیانى ئەمرۆ بومەلەرزەیەک لە نزیک دەریاچەى دەربەندیخان رویدا، وەزارەتى گواستنەوەى عێراقیش وردەکاریی ئەو رووداوە سروشتیە ئاشکرا دەکات.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بڵاویکردەوە، دەستەى کەشناسى و بومەلەرزەزانى روودانى بومەلەرزەیەکى لە باشورى دەریاچەى دەربەندیخان تۆمارکردوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، بومەلەرزەکە کاتژمێر چوار و (14) خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ روویداوە، گوڕەکەى (3.5) پلە بووە بەپێوەرى رێختەر، بە دیاریکراوى لە دوورى (26) کیلۆمەتر لە باشورى دەریاچەى دەربەندیخان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى روویداوە.