Kurdistan
بوومەلەرزەیەک هەولێری هەژاند
پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک هەولێری هەژاند
لە دەوروبەری شاری هەولێر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٨ پلەی رێختەر روویدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند: "دوای شیکردنەوەی دەستی لەسەر روودانی بوومەلەرزە، دەرکەوت شەوی رابردوو کاژێر ١٠:٣٤:٥٠ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٨ پلە بە پێوەری رێختەر و بە قووڵایی ٥ کم لە هێلی درێژی 36 1637 و هێڵی پانی 1695 44 روویداوە".
سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزەکە هەردوو دەستەکە دەڵێن: "بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری هەولێر هەستی پێکراوە، بەڵام نە زیانی هەبووە و نە جێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێشە".