Kurdistan
بوومەلەرزەیەک هەرێمی کوردستانی هەژاند
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک هەرێمی کوردستانی هەژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕوویدا و بەشێکی زۆری هاووڵاتییان هەستیان پێ کرد.
بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٦ و ٢٠ خولەکی بەیانی ڕوویداوە و ١٩ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی دوور بووە و بەشێکی زۆری هاووڵاتییان هەستیان پێکردووە.
بەپێی زانیاری ناوەند جیهانییەکانی تۆمارکردنی بوومەلەرزە، قووڵایییەکەی ١١ کیلۆمەتر بووە و لەنێوان ناحیەکانی عەربەت و ناحیەی بەرزنجە ڕوویداوە.
جەخت لەوەش کراوەتەوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە ٣٨ کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی سیروان و ٤٧ کیلۆمەتر لە سەنتەری هەڵەبجە و ٢٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری سەیدسادق دوور بووە.