Kurdistan
بوومەلەرزەیەک پارێزگای ئورمیەی هەژاند
پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک پارێزگای ئورمیەی هەژاند
پێی زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ئاداری ٢٠٢١، بوومەلەرزەیەک بو گوڕی ٤ بە پلەی ڕیختەر، دەوروبەری قەزای "خۆی"ی سەر بە پارێزگای ئورمیەی هەژاندووە.
ماڵپەڕی (مهیر)ی ئێران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کاتژمێر ٩:١٦ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی٣ی٢٠٢١ بە کاتی ئێران، بوومەلەرزەیەک بو گوڕی ٤ بە پلەی ڕیختەر دەوروبەری شاری خۆی هەژاندووە.
دامەزراوەی جیۆفیزیای زانکۆی تارانیش لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە بوومەلەرزەکە لە حەوت کیلۆمەتریی ژێر زەوی ڕووی داوە و هەتا ئێستا لەبارەی زیانی مادی و گیانی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.