Kurdistan
بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای ئورمیەی هەژاند
پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای ئورمیەی هەژاند
ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران بڵاوی کردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ بە پلەی ڕیختەر شارەدێی "کوتۆل"ی سەر بە قەزای "خۆی" لە پارێزگای ئورمیەی هەژاندووە.
بەپێی زانیارییە میدیاکانی ئێران، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٢:٤٦ خولەکی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٠ بە کاتی ئێران لە شارۆچکەی کوتۆلی سەر بە پارێزگای ئورمیە رووی داوە.
باس لەوەش کراوە ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتریی ژێر زەوی بووە.
هەتا ئێستا لەبارەی زیانی گیانی و مادیی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیاری و وردەکارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
کوتۆل یەکێک لە ناحیەکانی سەر بە قەزای "خۆی"یە لە پارێزگای ئورمیە کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن و بە ناوچەیەکی سارد و کوێستانی ناسراوە.