TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزەیەک پارێزگای ئورمیەی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 11 Mart 2021 15:57

پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک پارێزگای ئورمیەی هەژاند

 

پێی زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ئاداری ٢٠٢١،  بوومەلەرزەیەک بو گوڕی ٤ بە پلەی ڕیختەر، دەوروبەری قەزای "خۆی"ی سەر بە پارێزگای ئورمیەی هەژاندووە.

 

ماڵپەڕی (مهیر)ی ئێران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کاتژمێر ٩:١٦ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی٣ی٢٠٢١ بە کاتی ئێران، بوومەلەرزەیەک بو گوڕی ٤ بە پلەی ڕیختەر دەوروبەری شاری خۆی هەژاندووە.

 

دامەزراوەی جیۆفیزیای زانکۆی تارانیش لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە بوومەلەرزەکە لە حەوت کیلۆمەتریی ژێر زەوی ڕووی داوە و هەتا ئێستا لەبارەی زیانی مادی و گیانی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

 

Paylas: