TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزەیەک گەرمیانی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 05 Temmuz 2022 22:26

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک گەرمیانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەلار ڕوویدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەلار گواستتەوە، کاتژمێر ٤:١٠ خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر سنووری گەرمیانی هەژاند، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە، بەڵام هاووڵاتییانی سنوورەکە هەستیان پێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە بەشێکی ناوچەکانی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی گەرمیانی هەژاندووە و چەقی بوومەلەرزەکەش لە گوندێکی نزیک قەسری شرین بووە.

Paylas: