TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزە شارێکی کوردانی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 13 Eylül 2021 14:38


پەیامی کورد... بوومەلەرزە شارێکی کوردانی هەژاند



بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 5.2 بە پلەی ڕیختەر شاری قووچانی لە بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی هەژاند.

بەپێی زانیاریی دامەزراوەی بوومەلەرزەزانیی ئێران کاتژمێر 8:32 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 13/9/2021 بە کاتی ئێران، شاری قووچانی لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی هەژاندووە.

ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی شەش کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە و ئەو بوومەلەرزەیە هێندە بەهێز بووە کە لە شارەکانی مەشهەد، نەیشابوور، دەرەگەز و بجنووردیش هەستی پێکراوە.

سەنتەری بوومەلەرزەکە ناوچەی چاپشلووی نێوان هەردوو شاری قووچان و دەرەگەز بووە.

لەمبارەوە موحسێن نەجات سەرۆکی ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی ئاشکرای کردووە ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، بەڵام لە شارەکانی قووچان، کەلات و دەرەگەز حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیەندراوە و هێز فریاگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان و ڕەوانەی ناوچەکان کراون.

لە هەردوو پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و خۆراسانی باکوور زیاتر لە یەک ملیۆن کورد دەژین کە ساڵانێکی زۆرە بۆ ئەو ناوچانە ڕاگوێزراون و شارەکانی قووچان، دەرەگەز، کەلات، بجنوورد و شیروان و دەورەبەری زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن.

 

Paylas: