کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نیوزیلەندا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/9/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له " برادلی سویدن " باڵیۆزی نیووزیله‌ندا له عێراق كرد.
له‌م دیدارەدا سویدن سەبارەت بە به‌شداری ووڵاته‌كه‌ی له بواری مه‌شق و ڕاهێناندا له شه‌ڕی دژی داعش و پڕۆسه‌ی تێكشكاندنی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه و ئه‌نجامه‌كانی و هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك دوای شه‌ڕه‌كه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌یه، پوخته‌یه‌كی خسته ڕوو. هەروەها سوپاسی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری پێویست بۆیان.
هەروەها نێچیرڤان بارزانى سوپاسی هاوكارییه‌كانی نیووزیلهندای له شه‌ڕی دژی داعشدا له عێراق كرد و ئاماژه‌ی به پێویستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌ڕووی هزرییه‌وه، دابینكردنی ئاسایش، خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی، ده‌رفه‌تی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری كرد. به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان تیایدا پێشكه‌ش كرد و پێویستی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى ڕابردوو و پێكه‌وه‌كاركردن و سه‌قامگیری، دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئەم دیداره‌دا هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان، گرینگی‌دان به داخوازییه‌كانی هاووڵاتیان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری و پشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران.