Kurdistan
دانیشتووانى لهێبان گه‌ڕانه‌وه گونده‌كه‌یان
پەیامی کورد … دانیشتووانى لهێبان گه‌ڕانه‌وه گونده‌كه‌یان
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندى لهێبان، دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشەکانی داعش گونده‌كه‌یان چۆڵكردبوو، جارێكى تر گەڕاونەته‌وە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
دانیشتووانى گونده‌كه ئەو دەنگۆیانه‌ى كه باسیان له سووتاندنى گونده‌كه‌یان دەكرد، ڕەتدەكەنەوە و جه‌ختیان كردەوە دوورە لە ڕاستییەوە و داعش هیچ خانوویه‌كى نه‌سووتاندووه.
دا‌واشیان لە خەڵکی گونده كەیان كردووه بگەڕێنەوە سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
له چه‌ند شه‌وى ڕابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبانی سەر به ناحیەی سەرگەڕانیان دا و دانیشووانی گوندەکەش ڕووبەڕوویان بوونەوە، به‌ڵام دواتر بەهۆی هەڕەشەکانی داعشه‌وه دوێنێ شەو دانیشتووانه‌كه‌ى گوندەکەیان چۆڵکرد.