TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاگادارییەک لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە

Navas Jan
Admin
📅 22 Ekim 2022 23:08

پەیامی کورد... ئاگادارییەک لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە


دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بەیانی رۆژی یەکشەممە (٢٠٢٢/١٠/٢٣ ) بە شێوەی فەرمی ڤیزەی وەلاتی ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكرده‌وه‌ ،ئەمرۆ شەممە رێکەوتی ( ٢٠٢٢/١٠/٢٢ )لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئێسڵامی ئێران ئاگادار کراینەوە کەوا بەیانی رۆژی یەکشەممە (٢٠٢٢/١٠/٢٣ ) بە شێوەی فەرمی ڤیزەی وەلاتی ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،ھەر ھاووڵاتی و گەشتیارێک بە نیازە سەفەر بۆ ئێران بکات لە بەیانییەوە مەرجی ھەبوونی ڤێزە ھەڵدەگیرێت، تەنھا ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت و ماوەکەی لە (٦) شەش مانگ کەمتر نەبیت و هەروەها پێویستە کارتی ڤاکسینی دوو ژەمی کۆرۆنا (ڤیزە کارت) یان بروانامەی پشکنینی نێگەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR)ی ھەبێت دەتوانێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەفەر بۆ وەلاتی ئیران بکات

Paylas: