TR KU SO
FB X
Kurdistan

چەکدارانی ئێران شارۆمەندێکی کوردیان کوشت

Navas Jan
Admin
📅 18 Kasım 2020 03:08

پەیامی کورد ... چەکدارانی ئێران شارۆمەندێکی کوردیان کوشت

 

دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی جێگر لە بنکەی سەربازیی گوندی "هەورامانی تەخت"ی سەر بە شاری "سەوڵاوا"، کوژرانی شارۆمەندێکی لێ کەوتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆفی هەنگاو، ئێوارەی سێ شەممە ١٧ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠،  هێزە چەکدارەکانی جێگر لە بنکەی سەربازیی گوندی هەورامانی تەخت کە سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنەیە، لە ناکاو دەسڕێژیان لە خەڵکی مەدەنیی گوندەکە کردووە کە بووەتە هۆی کوژرانی شارۆمەندێکی کورد.

 

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی دەسڕێژی لەناکاوی ئەو هێزانەوە، شارۆمەندێک بە ناوی "سەعدی ڕۆستەم زادە" لە شوێنەکە کوژراوە.

 

هێزە چەکدارەکان پاش کوشتنی ئەو شارۆمەندە ڕایانگەیاندووە کە تەقەیان لە کاسبکاران کردووە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە بە هەواڵنێری هەنگاویان ڕاگەیاند، هیچ کاسبکارێک نەهاتووەتە ناو گوندەوە تا هێزە چەکدارەکان تەقەی لێ بکەن.

 

تەرمی سەعدی ڕۆستەمزادە گوازراوەتەوە بۆ سنە و خەڵکی گوندیش لەگەڵ هێزەکانی ناو بنکە سەربازییەکە تووشی شەڕ و پێکدادان بوون.

Paylas: