TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستگیر کرانی پێنج ڕاوچی لە سلێمانی

Navas Jan
Admin
📅 30 Aralık 2021 14:15

پەیامی کورد … دەستگیر کرانی پێنج ڕاوچی لە سلێمانی

پۆلیسی دارستانی بازیان پێنج راوچییان بە تۆمەتی راوكردنی ئتژەڵ و باڵندە كێویەكان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،"بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( زیەکە )ی سەر بە ناحیەی بازیان ، لە ئەنجامدا توانیان ( ٥ ) ڕاوچی دەستگیر بکەن".

ئاماژە بەوەشدراوە،"لە هەڵمەتەكەدا دەستگیرا بەسەر ( ٢ ) تاپڕ ، ( ٢ ) لایت ، ( ١ ) ئۆتۆمبێل".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".

بەپێی رێنماییەکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی کوردستان، سزای راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان لە 100 هەزارەوە بۆ 10 ملیۆن دینارە و هەندێک باڵندەی دەگمەنیش سزاکەی زیاترە.

Paylas: