TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستگیر کرانی پێنج تیرۆریست لە سلێمانی

Navas Jan
Admin
📅 16 Eylül 2021 01:08

پەیامی کورد … دەستگیر کرانی پێنج تیرۆریست لە سلێمانی

وەزارەتی بەرگریی عیراق دەستگیركردنی “پێنج تیرۆرست”ی لە سلێمانی ڕاگەیاند.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی “پێنج تیرۆرست”یان لە سلێمانی دەستگیركرد.

تۆمەتباران پێشتر بەپێی ئەحكامی ماددەی (4/1)ی تیرۆر لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەربەلا-ەوە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگری، دەستگیركردنەكە پشتبەست بووە بە زانیاریی هەواڵگریی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل سەر بە وەزارەتەكەیان.

 

Paylas: