لە پارێزگای ئەنبار پێنج تیرۆریست دەستگیر کران
پەیامی کورد … لە پارێزگای ئەنبار پێنج تیرۆریست دەستگیر کران
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان 5 (پێنج) تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه كه سه‌رجه‌میان به پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بون.
لیوا ناسڕ غانم فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه به پشتیوانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان كه له‌سه‌ر فه‌رمانی ئێمه كار ده‌كه‌ن، 5 (پێنج) داواكراو به پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیر كران.
وتیشی، "تیرۆرستە دەستگیركراوەكان، دەستیان لەچەندین تاوان و كردەوەی توندوتیژیدا دژ بە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان هەبوە"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.