Kurdistan
دوای 23 رۆژ تەرمى دەرباز رزگار دۆزرایەوە
پەیامی کورد... دوای 23 رۆژ تەرمى دەرباز رزگار دۆزرایەوە
دوای 23 رۆژ لە ونبوونی دەرباز رزگار، كەمێك پێش ئێستا تەرمەكەی لەسەر چیای ماكۆك دۆزرایەوە.
عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، ئەو مێردمنداڵە لە مانگی رەمەزانەوە دیارنەمابوو، بەردەوام تیمەكانی بەرگریی شارستانی و هێزەكانی پۆلیسی راپەڕین سەرقاڵی گەڕان بوون بە دوای دەرباز رزگاری تەمەن 14 ساڵدا.
وتيشی، ئەمڕۆ چەند كەسێك كە بۆ گیای بەهارە روویان لە چیای ماكۆك كردبوو تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە و لە ئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەكەن.