دوایین ئاماری تووشبوون بەپەتای تای خوێنبەربوون لەعێرا ڕاگەیەنرا
پەیامی کورد... دوایین ئاماری تووشبوون بەپەتای تای خوێنبەربوون لەعێرا ڕاگەیەنرا
دوایین ئاماری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە 289 حاڵەت و لەو ژمارەیەش 41 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
سائر سەبری بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە فەرمانگەی ڤێتێنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاق رایگەیاند، “ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 289 حاڵەت، کە 73 تووشبوویان لە پارێزگای زیقارن و 47 تووشبوو لە بەسرە و 31 یان لە بەغداد، لە ئەنبار تەنها چوار تووشبوو هەبووە و لە سلێمانی هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە”.
باسی لەوەشکرد" 41 کەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقار بوون".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەوڵی تەواودراوە بۆ پاکژکردنەوەی ئەو شوێنانەی ئاژەڵی تێدا بەخێودەکرێت، سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕینخانەکان قەدەغەکراوە، ئەو ئاژەڵانەی هەڵگری نەخۆشییەکەن بۆ ماوەی 16 رۆژ کەرەنتین دەکرێن".