دوای تۆمار کردنی چەند حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی لێژنەی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئەو ڤیرووسە له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه
پەیامی کورد ... دوای تۆمار کردنی چەند حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی لێژنەی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئەو ڤیرووسە له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه .
سبه‌ینێ لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و رێنمایی پێویست بۆ ڕۆژانی جه‌ژن و ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌ی ئێستا له‌سلێمانی درووستبووه ده‌رده‌كات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند : "ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه خۆیان بپارێزن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ رێنمایی نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه چوونه سه‌رقه‌بران و دانانی پرسه و كۆبوونه‌وه و درووستبوونی قه‌ره‌باڵغی قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌س و شوێنێك پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بیت سزا ده‌درێت و شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.
وتیشی: "هاتنی گه‌شتیار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هاتووچۆی نێوان شاره‌كانی كوردستان و عیراق قه‌ده‌غه‌یه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاند، "ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه‌ی كۆرۆنا كه چه‌ند رۆژی رابردوو له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركران، به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌یریان ده‌كه‌ین و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دێنه‌وه ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن و جێی مه‌ترسی نین".