TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو کۆڵبەر لە سنووری هەورامان بریندار کران

Navas Jan
Admin
📅 23 Temmuz 2022 17:02

پەیامی کورد... دوو کۆڵبەر لە سنووری هەورامان بریندار کران

دوو کۆڵبەری بەساڵاچووی خەڵکی نۆدشە بە ناوەکانی یاسین عادڵ تەمەن ٥٠ ساڵ و ئیبراهیم ڕەحیم پوور تەمەن ٥٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی گوندی نروێ سەر بە شاری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو کۆڵبەرە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە کاتێکدا هێزەکانی سوپای پاسداران شوێنیان کەوتوون و تەقەیان لێیان کردووە لە هەڵدێرێکەوە بەر بوونەتەوە و لە بەشی سەر، دەست و لاق بە سەختی بریندار بوون

جێگای ئاماژەیە ئەم دوو کۆڵبەرە بەساڵاچووە هەر دوویان خێزاندار و خەڵکی نۆدشە بوون و بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.

Paylas: