Kurdistan
دوو تەقینەوە لە کەرکووک ڕوویاندا و ١٦ کەس بوونە قوربانی
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایانگەیاند، دوو تەقینەوە لە سنووری پارێزگای کەرکوک ڕوویانداوە و لە ئاکامدا دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا و حەوتی مەدەنیش بریندار بوون.
نەقیب حامد عوبێدی، ئەفسەری پۆلیس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی ڕاگەیاندووە “ بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی ھێزەکانی پۆلیسدا لە گوندی نسیف باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک تەقیوەتەوە”.
بە ووتەی حامد عۆبێدی لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، دوو پۆلیس کوژران.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە سنووری قەزای دووبز باکووری ڕۆژئاوای کەرکوک کە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردبووە ئامانج، حەوت مەدەنی بریندار بوون.