فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە هەندیک ڕێکاری گرینگەوە بە ڕووی گەشتیاران دا کرانەوە
پەیامی کورد ... فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە هەندیک ڕێکاری گرینگەوە بە ڕووی گەشتیاران دا کرانەوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1-8-2020 هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به كۆمه‌ڵێك رێكاری خۆپارێزی به ڕووی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا كۆمه‌ڵێك رێكاری دیاریكردووه كه بریتییه له..
یه‌كه‌م: پێویسته گه‌شتیارانی چوون و ھاتن ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كاربھێنن له تێرمیناڵی فڕوكه‌خانه.
دووهەم: به‌پێی ئه‌و شوێنه‌ی كه گه‌شتی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گه‌شتیاران پێویستییان به پشكنینی ڤیرووسی كۆڕۆنا له جۆری (PCR).
سێیه‌م: پێویسته گه‌شتیاران، به‌ر له ھاتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه، په‌یوه‌ندی به ئه‌و ھێڵه ئاسمانییه‌وه بكه‌ن كه گه‌شته‌كه‌یان له رێگه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی ده‌چن.
چواره‌م: پشكنینه‌كان، به‌پێی بڕیاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندرووستی هه‌ولێر، له بنكه‌ی ته‌ندرووستی زانكۆ، رێگای كه‌ركوك، ته‌نیشت كۆلێژی زانست، ئه‌نجام ده‌درێن.
پێنجه‌م: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه دێنه ھه‌رێمی كوردستان، پێویسته یان پشكنینی ڤیرووسی كۆڕۆنا له جۆری (PCR) به‌ر له ٤٨ كاتژمێر به‌ر له ھاتنیان ئه‌نجام بده‌ن، یاخود له كاتی گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر پشكنینه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و تێچوویهكهی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی گه‌شتیار.
شه‌شه‌م: پێویسته سه‌رجه‌م گه‌شتیاره ھاتووهكان به‌ڵێننامه‌یه‌ك پڕبكه‌نه‌وه كه بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، له دوای گه‌یشتنیان بۆ ھه‌رێمی كوردستان.
حه‌وته‌م:ھه‌ریه‌ك له شاندی فه‌رمی، خاوه‌نكار و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دێنه كوردستان، ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه (خۆ كه‌ره‌نتینكردن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ) نایانگرێته‌وه.