Kurdistan
فەرماندەیەکی داعش لە کەرکووک کوژرا
پەیاما کورد ـ ئەمڕۆ لە باشووری کەرکووک و لە ئۆپەراسیۆنێکئ هێزە عێراقییەکاندا سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا.
ماڵپەڕی (ئەلسومریە)ی عێراقی بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە لە شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و گرووپی تیرۆریستیی داعش لە باشووری کەرکووک "مەلا نەوزاد ئەلجەوالی" یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی داعش کوژراوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە دانیشتوانی گوندی "ئەلدوکەشمان" لە نێوان دوو ناحیەی "تازە و ڕەشاد" لە باشووری کەرکووک بە هاوکاریی هێزە عێراقییەکان توانیویانە مەلا نەوزاد ئەلجەوالی بکوژن".
سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن مەلا نەوزاد یەکێک لە فەرماندەکان و ئەنجومەنی سەربازیی داعش بووە، هاوکات بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی ڕفاندن و هێرش بۆ سەر گوند و جادە سەرەکییەکانی لە ئەستۆ بووە".