TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەفغانستان..تەقینەوەیەکی خۆکوژی دەیان قوربانی لێکەوتەوە

نەهرۆ
Editor
📅 30 Nisan 2018 20:01

بەهۆی دوو تەقینەوە لەشاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان (٢٦) کەس گیانیان لەدەستدا و کە لەنێویاندا هەشت رۆژنامەنووس هەیە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە، دوو تەقینەوە کە یەکێکیان خۆکوژی لەکابولی پایتەختی ئەفغانستان، ژمارەیەک رۆژنامەنووسی کردە ئامانج، بەوهۆیەوە هەشت لەو رۆژنامەنووسانە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆ لانی کەم (٢٥) کەس کوژران و (٤٥)ی دیکەش برینداربوون، لەنێو کوژراوەکان پێنجیان رۆژنامەنووس،دیارترینیشیان رۆژنامەنووسێكی ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسییە.

رونیشکراوەتەوە، تەقینەوەی یەکەم لە ناوەڕاستی کابول لەناوچەیەک کە ئۆفیسی دیپلۆماتی وڵاتانی بیانی لێیە روویداوە، کاتێک رۆژنامەنووسان لەشوێنی تەقینەوەی یەکەم نزیکبوونەتەوە، بەگوتەی شایەتحاڵان خۆکوژێک کە وا خۆی نیشانداوە رۆژنامەنووسە، خۆی لەنێو قەرەباڵخییەکەدا تەقاندووەتەوە.

Paylas: