Kurdistan
جۆرێکی نوێ کۆرۆنا سەری هەڵداوە
پەیامی کورد … جۆرێکی نوێ کۆرۆنا سەری هەڵداوە
كۆرۆنایهكى تر‌ى گۆڕاو له ئه‌مریكا ده‌ركه‌وت و زانایان باس لهوهدهكهن، نه‌وه‌یه‌كى كۆرۆناى گۆڕاوى به‌ریتانیایه و له لیكى خوێندكارێكدا دۆزراوه‌ته‌وه.
تۆڕى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه: زانایانى زانكۆى "ته‌كساس ئه‌ى ئاند ئێم" نه‌وه‌یه‌كى تر‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنایان له لیكى خوێندكارێكدا دۆزیوه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه: تائێستا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى نه‌وه نوێكه كه ناوى لێنراوه BV-1 به ته‌واوه‌تى دیار نین به‌ڵام به‌رهه‌ڵستى دژه تهنهكانى جه‌سته ده‌كات.
تۆڕه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردوه‌ته‌وه: ئه‌و خوێندكاره‌ى تێیدا ده‌ركه‌وتوه له ماوه‌ى 5 بۆ 25ى مانگى ئازار نیشانه‌كانى توشبونى پێوه بوه، به‌ڵام سوكبوه.