Kurdistan
حەجی عومرە دەستی پێکردەوە
پەیامی کورد ... حەجی عومرە دەستی پێکردەوە
دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بۆ یەكەم جار دەرگای مەككە بە رووی عومرەكاندا كرایەوە و یەكەم كاروانی عەمرەكان گەیشتە مەككە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، هەر کاروانێکی عەمرەکاران، لە هەزار کەس تێپەڕ ناکات و لەلایەن رێبەرێکی تەندروستییەوە رێنمایی دەکرێن.
روونكراوەتەوە، بەپێی رێنماییەكان دەبێت لە ماوەی سێ کاتژمێردا عەمرە و تەواف کردنییان تەواو بکەن.
بههۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ماوەی حەوت مانگ بوو دەسەڵاتدارانی سعوودیە رێگەیان بە ئەنجامدانی حەج و عەمرە نەدەدا.