٣٠ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیژی له هه‌رێمى كوردستان جێبەجێ دەکرێت
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی پڕۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان دەڵێت، ٣٠ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیژی له هه‌رێمى كوردستان جێبەجێ دەکرێن و ڕاشیدەگەینێت كە ئابووری کوردستان نزیکه‌ی له سه‌دا ٥% گه‌شه ده‌كات.
زاگرۆس فه‌تاح، بەڕێوبەری گشتی پڕۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان، رایگەیاند،"بە ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووری، چاوەڕوان دەکرێت ئابووری کوردستان نزیکه‌ی له سه‌دا پێنج گه‌شه بکات، چوونكه ئەو بڕە پارانەی کە بۆ پرۆژەکان ته‌رخان ده‌كرێن و، له هه‌مان كاتدا دەرفەتی کارکردنیش بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد ده‌كات."
ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئومێدێک درووست بووە، ئه‌م كابینه‌یه دۆخەکە باشتر بکات، هه‌ندێ به‌ڵێنده‌ر، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، زیاتر له ٣٠٠ پرۆژه‌یان ته‌واو كردوه، كه ٥٠ پرۆژه به شێوه‌ی قه‌رز جێبه‌جێ كراون، گرینگ‌ترینیان پرۆژه‌ی ١٢٠ مەتری هه‌ولێر بووه.
بەڕێوبەری گشتیی پلانی پرۆژەکانی وه‌زاره‌تى پلاندانان، ئاشكراشیكرد، له پلانیاندایه ٣٠ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیژی له كه‌رته‌كانی کارەبا، ڕێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ، درووست‌کردنی بەنداو و سێکتەری نەوتدا جێبه‌جێ بكه‌ن.