TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەناری کوردستان هەناردەی ئەورووپا دەکرێت

Navas Jan
Admin
📅 09 Kasım 2023 14:55


پەیامی کورد... هەناری کوردستان هەناردەی ئەورووپا دەکرێت


وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، رای دەگەیەنێت كە پرۆسەی هەناردەكردنی هەناری ئەمساڵی زاخۆ و هەڵەبجە بۆ بەریتانیا و فەڕەنسا و وڵاتانی دیكەی ئەورووپا دەستی پێ كردووە.

وەزارەتەكە ژمارەیەك وێنەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بە ئەوە داوە "هەناری خۆماڵیی زاخۆ و هەڵەبجە خراونەتە نێو سندووقی تایبەتەوە و هەناردەی بازاڕەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا کران لە قوناغی یەکەمدا بڕی 100 تەن هەناردە کراوە و پێشبینی هەناردەکردنی زیاتر لە 1000 تەن هەنار دەکرێت بۆ یەکێتی ئەورووپا."

جێگەی ئاماژەیە کە ساڵی رابردوو بڕی 2000 تەن هەنار هەناردەی بازاڕەکانی کەنداوی عەرەبی بەتایبەتی ئیمارات کراون.

Paylas: