ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رزی یاسادانانی درێژكرده‌وه
پەیامی کورد... ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رزی یاسادانانی درێژكرده‌وه
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی مانگێك وه‌رزی دوه‌می یاسادانان درێژبكاته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند ئه‌ركێكی پێویستی یاسادانان گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 8 ی تشرینی دووه‌می 2022 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا له‌سه‌ر دڕێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دوه‌می یاسادانان/ بۆ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ، به پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی ( 58/ دوه‌م) له ده‌ستور.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسادانانیش، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونیكردوه‌ته‌وه، ئامانج له‌درێژكردنه‌وه‌كه بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند ئه‌ركرێكی پێویستی یاسادانانه.