هەولێر/ ١٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بە سەردا گیرا
پەیامی کورد ... هەولێر/ ١٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بە سەردا گیرا
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، زیاتر لە ١٠ كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستیبەسەردا گیراوە و سێ تاوانباریش دەستبەسەر کراون
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەسێ چالاکیدا توانرا دەست بەسەر بڕی ١٠ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( شلەی کریستاڵ ـ تلیاك ـ کریستاڵ )دا بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ٧.٥ كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە شلەی کریستاڵ لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران کە لەناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمۆبێل شاردبویانەوە دەستیبەسەردا گیرا، هەروەها کیلۆیەك ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و دو كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك کەلەناو مەنجەڵدا شاردبویانەوە دەستی بەسەرداگیرا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەسەر ئەو دۆسیەیە سێ تۆمەتبار دەسگیرکراوە.