Kurdistan
هاووڵاتییەکی سنەیی لە لایەن دەزگای زانیاری ئێرانەوە دەست بە سەر کرا
دەزگای زانیاری حکومەتی ئێران هاووڵاتیەکی کوردی دانیشتووی شاری سنەیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو " ٥ی دێسەمبەری ٢٠١٨ " هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی “حەبیبوڵڵا ئەحمەدی” لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاند کە حەبیبوڵڵا لە دووکانی خۆی لە گۆڕەپانی شۆرا دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا وتی ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.