TR KU SO
FB X
Kurdistan

هێرشی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا ڕووی لە زیاد بوونە

سارا
Yazar
📅 04 Aralık 2018 23:30

بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکانەوە شەڕڤانانی کورد لە عەفرین بە مووشەکی تێرمال هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک چەکداری لایەنگری ووڵاتی تورکیا و لەشکری تورک .

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری " سۆهرە " ڕایگەیاند لە ئاکامی ئەم هێرشەدا زیاتر لە ١٠ چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش چەکدار و سەربازی ئەم کۆمەڵەیەش بریندار بوونە .

هەروەها لە زاری سەرجاوەکانی هەواڵی هەرێمی ڕایانگەیاند کە لە هێرشی شەڕڤانانی کورد " یەپەژە " دا چەندین ئامێری سەربازی و ئەرتەشی تورک ڕووخێندراوە .

بە پێی زانیارییەکانی سۆهرە هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە شەڕڤانانی کورد لە ڕۆژئاوا هێرشەکانی خۆیان زیاد کردووە و هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد ، دوابەدوای هێرشی هێزە کوردییەکان بۆ سەر بارەگای فیرقەی " ئەلهەمزە " لە ناوچەی مەحموودییە لە عەفرین دا ، شەڕێک لە نێوان هەردوو لایەنەکان ڕوویداوە .

بە گوێرەی زانیارییەکانی " سۆهرە " هێزەکانی کورد هەروەها لە ئۆپراسیۆنێک دا لە دژی فەیلەقی " ئەلشام " دوو کەس لەوان کوژران .

Paylas: