"هه‌ر کەسێک كارتی ده‌نگدان بفرۆشێت (١٥) ساڵ زیندانی ده‌كرێت"
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هۆشداری دەدات لەوەی هه‌ر ده‌نگده‌رێك كارتی ده‌نگدان بفرۆشت به (١٥) ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو لەزاری عه‌لی قادر، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، کە "هه‌ر كه‌سێك كارتی ده‌نگدان بفرۆشێت به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی (١٥) ساڵ زیندانی ده‌كرێت".
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن دەشڵێت، کە له‌ژێر رۆشنایی یاسای به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان ئه‌و بڕیاره دراوه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر كڕین و فرۆشتنێك به‌كارتی ده‌نگدان، ئه‌وا بکەری ئەو کارە رووبه‌ڕووی ئەو سزای زیندانیکردنە ده‌بێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، كه له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، هه‌ركه‌سێك بچێته ناو بنكه‌ی ده‌نگدان و جگه له‌كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی خۆی كارتی دیكه‌ی پێبێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت، به‌ھه‌مان شێوه ئه‌ویش سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت.