حكومەت لەبارەی بودجە، ماددەی 140 و تای خوێنبەربوون كۆدەبێتەوە
پەیامی کورد... حكومەت لەبارەی بودجە، ماددەی 140 و تای خوێنبەربوون كۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق هەروەها بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 دوو تەوەری كۆبوونەوەكە دەبن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویكردووەتەوە،ئەمڕۆ چوارشەممە 21-6-2023 ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە،تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.
لە تەوەری دووەمدا، باس لە ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەکرێت کە تاکوو ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەر نەکراوە.
تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
لە تەوەری چوارەم و کۆتاییدا، بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێنە ڕوو.