TR KU SO
FB X
Kurdistan

قامیشلۆ؛ لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا پێنج سەربازی سووری کوژران

Navas Jan
Admin
📅 15 Ocak 2024 19:13

پەیامی کورد... قامیشلۆ؛ لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا پێنج سەربازی سووری کوژران

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، تورکیا ئاستی هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر قامیشلۆ و دەوروبەری بەرزکردەوە، له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر خاڵێکی سوپای ڕژێمی سوریای لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی شاره‌كه‌ و لە ئەنجامدا پێنج سەربازی حكومه‌تی سوریا کوژران.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان وێستگەیەکی کارەبای لە عامودە کردە ئامانج، هەروەها کارگەیەکی دانەوێڵە لە گوندی کوت کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو کرێکار بریندار بوون.

لە قامیشلۆ وێستگەیەکی کارەبایی و کۆگایەکی دانەوێڵە لە باشووری شارەکە و باڵەخانەیەکی نزیک گوندی عەلی فارۆ و کارگەیەکی شیرینی کرانە ئامانج.

کارگەیەکی خشت و فێرگەیەکی شۆفێریش لە گوندەکانی باشووری قامیشلۆ کرانە ئامانج.

لە پێشهاتێکی دەگمەندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خاڵێکی سوپای ڕژێمی سوریای لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، لە گوندی دێبانە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 سەربازی ڕژێم کوژران.

لە ناوچەی ترپەسپی، کێڵگەی نەوتی ئودە و بازگەی گوندی خزن کرانە ئامانج.

لە بەرەبەیانی یەکشەممە، سوپای تورکیا دیربێسیی، عەین عیسا و کۆبانێی کردە ئامانج و ئێوارەش قامیشلۆ و ناوچەکانی دەوروبەری.

 

Paylas: