TR KU SO
FB X
Kurdistan

قامیشلۆ؛ لە ئەنجامی بوردمانەکانی تورکیا دوو کەس کوژران

Navas Jan
Admin
📅 22 Ekim 2023 20:21

پەیامی کورد... قامیشلۆ؛ لە ئەنجامی بوردمانەکانی تورکیا دوو کەس کوژران


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە سەر ڕێگای كۆرنیش لە قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای كوردستان دوو كەس گیانیان لە دەستدا

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانەوە، لە شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێكی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست داوە و چەند كەسێكیش بریندار بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بەهێزی دەنگی تەقینەوەكەوە هاووڵاتیان لەناو ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری فەرمی لەسەر بڵاونەكراوەتەوە.
 

Paylas: