كه‌سێكی عه‌ره‌ب كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك
كه‌سێكی عه‌ره‌ب به بریاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق له شوێنی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، كرایه به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ماڵپه‌ره عێراقییه‌كان بڵاویان کردووتەوە، عه‌مید عه‌لی كه‌مال عه‌بدولره‌زاق حه‌مزه ، له‌شوێنی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، كرایه به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت.
هه‌ر به به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌رواری 12-3-2018 واژووی له‌سه‌ر نووسراوه‌كه كردووه و فه‌رمانی وه‌زارییه‌كه‌ش له به‌رواری 13-3-2018 ده‌رچووه‌و هه‌ر له‌و به‌رواره‌ش فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ردانان و لادانی په‌یكه‌ری مام جه‌لال له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك، به پێی هه‌ندێك زانیاری نافه‌رمی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ناوخۆی عێراقه‌وه كردووه و له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی كردووه .
هاوكات عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و راست نین، من سێ مانگم ماوه بۆ واده‌ی یاسایی خانه‌نیشین بوون، ئیتر بۆچی ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه.