TR KU SO
FB X
Kurdistan

خولێکی مافی مرۆڤی بۆ کارمەندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 25 Ocak 2021 17:33

پەیامی کورد ... خولێکی مافی مرۆڤی بۆ کارمەندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە

 

خولێك بۆ برەودان بە توانای كارمەندانی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێم تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ بەڕێوەچوو، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمیش رایگەیاند: هەرێم لە چوارچێوەی خولەكانی راهێنان بۆ مافەكانی مرۆڤ و دواتریش بۆ نوسینەوەی راپۆرتەكان رۆڵی كارای بینیوە.

 

ئەمڕۆ 25/1/2021 خولێكی راهێنانی مافەكانی مرۆڤ بۆ كارمەندانی حكومەتی هەرێم بەڕێوەچو كە تیایدا نوێنەری سەرجەم وەزارەتەكان بەشدارییان تێدا كرد و دیندار زێباری رێكخەری خولەكەدا باسی لەوەكرد: هەرێم پێگەی گرنگی هەیە لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئاڕاستەكردنی ئەو راسپاردانەی لە نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دێن، بەتایبەتی ئەم خولە بۆ برەودانە بە تواناكانی فەرمانبەرانی دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ چۆنیەتی نوسین و وەڵامدانەوەی راسپاردە تایبەتییەكانی بە مافەكانی مرۆڤ لە عیراق و هەرێم. 

 

باسی لەوەشكرد: ئێمە دامەزراوەی تەواوی مافەكانی مرۆڤ و كاركردن بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەكانمان هەیە، هەرێم دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری هەیە و دەمانەوێ هەماهەنگی باشترمان هەبێت بۆ ئەوەی هەموو عیراق لەسەر ئاستی مافی مرۆڤ پێگەی بەهێزتری هەبێت.

 

 دیندار زێباری وتیشی: ئێستا هەماهەنگی نێوان هەرێم و وەزارەتی دادی عیراق دروست بوە بۆ چۆنییەتی داڕشتنی رێكارەكانی دادگاییكردنی سەرانی داعش كە سەرجەم دەزگا عێراقیەكان و هەرێمی كوردستان بەشداری تێدا دەكەن.

Paylas: