TR KU SO
FB X
Kurdistan

خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو راگەیەندرا

Navas Jan
Admin
📅 03 Ocak 2023 20:34

پەیامی کورد... خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 12ی 2022 دەكرێت، دابەشكردنەكەش بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات .
وەزارەتی دارایی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاشكرایكردووە، بەپێ ئەو خشتەیەی بڵاوكراوەتەوە رۆژی چوارشەممە 4/1/2023 دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی 2022 دەكرێت.
ئەوەش هاتووە، دابەشكردنی موچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات و لە 25ی ئەم مانگە بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت، هەروەها لە رۆژی 9ی مانگ موچەی وەزارەتی ناوخۆ و رۆژی 12ی مانگیش وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێن.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە رابردوودا بەرپرسانی حكومەت رایانگەیاند، لە هەموو 25ی مانگێكدا دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكرێت، بەڵام بەردەوام دابەشكردنی موچە دوادەكەوێت و بەپێی بەڵێنەكەی حكومەت موچەی دابەشكردنی مانگی 12ی ساڵی رابردوو 10 رۆژ دواكەوتووە.

Paylas: