Kurdistan
لە بەردەڕەش پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت
پەیامی کورد... لە بەردەڕەش پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت
لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە قەزای بەردەڕەش، پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت.
لەمبارەیەوە هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە قەزای بەردەڕەش ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
هاوکات ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە قوربانییەکە تەمەنی ٣٠ ساڵە و دایکی پێنج منداڵیشە، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بووەتە دەمەقاڵێیان.
شایەنی باسە ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو و دەڵێت: "لە ئێستادا دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، هەروەها تیمەکانمان سەرقاڵی بەدواداچوونن بە مەبەستی دۆزینەوەی تاوانبارەکە.