Kurdistan
لە دهۆک پێنج کەس بە دۆلاری ساختەوە دەستگیر کران
پەیامی کورد … لە دهۆک پێنج کەس بە دۆلاری ساختەوە دەستگیر کران
بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی ٣ دەفتەر دۆلاری ساختە لەناو بازاڕدا پۆلیسی دهۆك ٥ كەسی دەستگیركرد.
موقەدەم (هێمن سلێمان) بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند: پێنج كەسمان دەستگیر كردووە كە هەستاون بە بڵاو كردنەوەی ٣٠ هەزار دۆلاری ساختە لەناو بازاڕدا.
وتیشی: ئەو كەسانە ئەو پارەیەیان لەلایەن هاوڕێیەكیانەوە لە بەغداوە بەقەرز بۆ نێردراوە، بەڵام دواتر كە زانیویانە پارەكە ساختەیە پارەكەیان هەر ١٠ هەزار دۆلاری بە ٥ هەزار دۆلاری ئەسڵی گۆڕیوەتەوە.
هێمن سلێمان وتیشی: كەسەكان چواریان كوردن و ئەوەی دیكەشیان عەرەبەو دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوەو پەشیمانن لەو كارەی كردوویانەو لەئێستاشدا دەست بەسەر پارەكەدا گیراوەو لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوكە بەردەوامە.