TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەرێمی کوردستان ٩٥٥ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

Navas Jan
Admin
📅 23 Eylül 2020 20:48

پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٩٥٥ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٧٤ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٤٠ حاڵەت لە هەولێر، ٢٧٠ حاڵەت  لە دهۆک، ٩٨ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٤ حاڵەت  لە گەرمیان و ٢٦ حاڵەت  لە هەڵەبجە بووە.

 

هەروەها،  ٣٧٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ١٩ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج حاڵەت  لە سلێمانی، سێ حاڵەت لە هەولێر، نۆ حاڵەت لە دهۆک، یەک حاڵەت لە گەرمیان و یەک حاڵەت لە ڕاپەڕین بووە.

Paylas: