Kurdistan
لەهەرێمی کوردستان ٧٠٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
پەیامی کورد … لەهرێمی کوردستان ٧٠٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٠٦ حاڵەتی تووشبووی نوێی كۆرنا لە هەرێمی كوردستاندا تۆمار كراوە و ٢٥ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ئەیلوول بڵاوی کردووەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٧٣٩ پشكنینی كۆرۆنا لە هەرێمدا ئەنجامدراوە كە لە نێویاندا ٧٠٦ تووشبووی نوێ تۆمار كراوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوە لەو ماوەیەدا ٥٢١ تووشبووی کرۆناش چاکبوونەتەوە.
هەروەها، ٢٥ تووشبووی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.