TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەرێمی کوردستان شارێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی میتانی دۆزرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 30 Mayıs 2022 20:40

پەیامی کورد... لە هەرێمی کوردستان شارێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی میتانی دۆزرایەوە

بە هاوکاری تیمێکی زانکۆی ئەڵمانی ئەنجامی کاری هەڵکۆڵینی شوێنەوارێکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک لە ئەنجامی هەڵکۆڵینی شوێنەواری کەمونە کە پرۆژەیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی زانکۆیی توپینگن و فرایبورکی ئەڵمانی جێبەجێکراوە، دەرکەوتوە کە شوێنەوارەکە شارێک و سەنتەرێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی (میتانی) یە دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ 3400 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە

Paylas: