TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەرێمی کوردستان ٢٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 24 Eylül 2020 19:00

پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٢٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند ٦٦٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

 

بەپێی راگەیەندراوەکە، زۆرترین تووشبوو لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوو لە دهۆک تۆمارکراون، کە ٢٧١ کەسن، لەبەرامبەردا لەو ٤٥٥ کەسەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترینان کە ٢٠١ کەس بووە لە هەولێر بوون.

 

هەروەها، لەو ماوەیەدا ٢٠ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە ٩ کەسیان لە پارێزگای دهۆک بووە.

Paylas: