Kurdistan
لە هەرێمی کوردستان ٣٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٣٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٦٤ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٠٩ حاڵەت لە هەولێر، ٢٧١ حاڵەت لە دهۆک، ٩٥ حاڵەت لە سلێمانی، ٢١ حاڵەت لە گەرمیان و ٢٤ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.
هەروەها، ٢٦٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٣٣ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە حەوت حاڵەت لە سلێمانی، نۆ حاڵەت لە هەولێر، ١٣ حاڵەت لە دهۆک، یەک حاڵەت لە گەرمیان و دوو حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.